٢٥ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٣١
Source: Mehrnews
ئێران بە توندی وڵامی پاگەندەیەکی هۆڵەندای دایەوە

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هۆڵەندا بەیاننامەیەکی بە توندی ڕەت کردەوە کە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتەدا هاتووە و هەرچەشنە تێوەگلانی ئێرانی لە ئۆپراسیۆنەکانی تیرۆر لە ئورووپا بە بێ بنەما زانی.

  لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێران خۆی گەورەترین قوربانیی تیرۆرە و زیاتر لە هەموو وڵاتێک، ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر دەزگای هەواڵگری هۆڵەندا ڕاپۆرتێکی گوماناوی بڵاوکردەوە کە ئێرانی بە تێوەگلان لە دوو هەوڵی تیرۆرکردن لە ئەوروپا تۆمەتبار کرد.

ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە مانگی ژوئەنی ساڵی 2024 دوو کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی دانیشتوویەکی ئێرانی لەو وڵاتە دەستبەسەر کراون. دوابەدوای ئەم بانگەشە ناڕاستە، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کرا.

لە بەیاننامەکەی ئێراندا هاتووە: "ئەو پاگەندە بێ بنەمایانەی کە دەکرێن هیچی تر نییە لە هەوڵی هەندێک لە تاکەکان بۆ ئەوەی خۆیان وەک ستەملێکراو نیشان بدەن و پێگەی سیاسی یان هەڤیازی لە حکومەتی میواندارەوە بەدەستبهێنن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت: بەداخەوە زۆرێک لەو کەس و ڕێکخراوانەی کە کردەوەی تیرۆریستییان لە ئێران ئەنجامداوە و تەنانەت دانیان پێدا ناوە یان شانازی پێوە دەکەن، لە ئەوروپا بە پشتیوانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا چالاکی دەکەن و سەرچاوەی زۆرێک لە پاگەندەکانی لەو جۆرەن.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha